close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

خولی دوازەهەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەستی بە کار کرد

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دیمەنێکی بینای مەجلیسی ئێران
دیمەنێکی بینای مەجلیسی ئێران

دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەران و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە بینای مەجلیس دەستی بە کار کرد.

کردنەوەی دوازدەهەمین خولی مەجلیس لە کاتێکدایە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەجلیس لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (١٤٠٢)، بە کەمترین ڕێژەی بەشداری خەڵک بەتایبەتی لە شارە گەورەکاندا ئەنجام درا.

ئامارەکان دەریانخستووە تەنیا ٢٤ لەسەدی خەڵکی تاران لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مەجلیس دەنگیان داوە و لە خولی دووەم، تەنیا ٨ لەسەدی خەڵک چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ڕێژەی بەشداریکردن لە هەمووی ئێران ٤١ لەسەد و کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی مەجلیسدا بووە.

لە مەراسیمی کردنەوەی دوازدەهەمین خولی مەجلیس، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، باڵوێزی وڵاتانی جیاجیا لە تاران، سەرۆکی مەجلیسەکانی پێشوو، وەزیرەکانی دەوڵەتی سێزدەیەم، سەرپەرشتی کاتیی سەرۆک کۆماری، ئامادە بوون.

لەم مەراسیمەدا سەرەتا دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەمەن، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکە دەگرێتە ئەستۆ. بەپێی خەمڵاندنی تەمەن، "عەلاعەدین بروجێردی" هەڵبژێردراوی خەڵکی لارستان (نزیکەی ٧٤ ساڵ تەمەن) و "حوسێن‌عەلی شەهریاری" هەڵبژێردراوی خەڵکی زاهیدان، (نزیکەی ٧٣ ساڵ تەمەن) یەک بە دوای یەک دەبنە سەرۆک و جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەمەن.

هەروەها "عەباس قودرەتی" و "عەبدولحوسێن هیمەتی" هەردووکیان بە ٣٥ ساڵ تەمەن، گەنجترین نوێنەرانی مەجلیس لە خولی دوازدەهەم دادەنرێن کە لە پۆستی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەمەن دادەنیشن.

تیروپشک بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لقەکان، دابەشکردنی بڕوانامە لە نێوان لقەکان، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕی مەجلیس تا کاتی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، یەکێکە لە ئەرکەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەمەن لە مەراسیمی کردنەوەدا.

لەم دانیشتنە، ڕاپۆرتی ھەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مەجلیس لە لایەن وەزیری ناوخۆ و ڕاپۆرتی "محەممەد موخبیر"، سەرپەرشتی سەرۆک کۆماری پێشکەش و مەراسیمی سوێندخواردنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی لقەکان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئامادە لە مەجلیس، بە پێی مادەی ٦٧ی یاسای بنەڕەتی، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان، ئەمانەت و تەقوا سوێندی نوێنەرایەتی دەخۆن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زیادبوونی دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان لە شارە کوردییەکان

۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
زیادبوونی دەستبەسەرکردنە ئەمنییەکان لە شارە کوردییەکان