close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕەخنەی چالاکڤانان لە یادکردنەوەی ڕەئیسی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

۱۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هۆڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی یادکردنەوەی ڕەئیسیدا چۆڵ بوو
هۆڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی یادکردنەوەی ڕەئیسیدا چۆڵ بوو

دەیان کەس لە بنەماڵەی دادخوازەکان، چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤی ئێرانی بە نامەیەکی سەرئاوەڵە بۆ دێنیس فرانسیس، سەرۆکی مەجلیسی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە بۆ یادکردنەوەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەم نامەیە بە واژۆی نزیکەی ٦٠٠ کەس کە  ڕۆژی چووارشەممە ٩ی جۆزەردان بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکات، بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی کە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردۆتەوە، ئەم دامەزراوەیە بەنیازە ١٠ی جۆزەردان مەراسیمێک بە یادی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بەڕێوە ببات: "ئێمە کۆمەڵێک لە بنەماڵەی دادخوازەکان، چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤی ئێرانی داوا لە ئێوە و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پەیوەندیتان بە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە کە لە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە مەراسیمێک بۆ مردنی یەکێک لە هۆکارە کاریگەر و چارەنووسسازەکانی کوشتنی ناڕازییان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی زیاتر لە چووار دەیەی دەسەڵاتی ئیسلامیدا، خۆیان بەدوور بگرن".

ئەم نامەیە بە مێژووی ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە سەردەمی داواکاری گشتی شاری کەرەج لە ساڵی ١٣٥٩ تا ئەندام بوونی لە "کۆمیتەی مەرگ" کە بەرپرسیار بوو لە کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ و سەرۆکایەتیی دەسەڵاتی دادوەری و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن لە ماوەی سەرۆک کۆماری ناوبراو ئاماژە دەکات و گوتوویەتی "دەبێ وەک یەکێک لە پێشێلکەرانی مافەکانی مرۆڤ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، دادگایی کرابا".

چالاکانی مافی مرۆڤی و بنەماڵە دادخوازەکان لە درێژەدا ڕایانگەیاندووە، ڕەئیسی لە ماوەی ٤٥ ساڵ مێژوی کۆماری ئیسلامیدا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی نایاسایی هەزاران نەیاری سیاسی لە ساڵانی شەستەکاندا دەستی هەبووە، لە کوشتاری ناڕازیانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە کوشتن، دەستگیرکردنی سەرەڕۆیانە، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەی هەزاران ناڕازی و ئازار و ئەزێتی تووندوتیژانەی ژنان و کچان کە سەرپێچییان دەکرد لە حیجابی ئیجباری، و پێشێلکارییە جدییەکانی دیکەی مافەکانی مرۆڤ، ڕاستەوخۆ تێوەگلاوە یان سەرپەرشتی ئەم کارانەی کردووە.

پێشتریش نەرگیس محەممەدی، چالاکڤانی زیندانی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، بەرنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بۆ ڕێزلێنان لە ڕئیسی شەرمەزار کرد و بە "ڕۆژێک بۆ ڕێزگرتن لە سێدارەکان، لەسێدارەدان و کوشتاری بە کۆمەڵ لە دژی خەڵکی ئێران" وەسف کرد.

شیرن عێبادی، پارێزەری دادگوستەری و یەکەمین براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی، ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان، بە ڕەخنە گرتن لە بەرنامەی مەراسیمی یادی ڕەئیسی، ئەم بەرنامەی بە پێچەوانەی پرۆتۆکۆلەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی.

بنەماڵەی دادخوازەکان و چالاکانی مافی ژنان و مافی مرۆڤ لە درێژەی نامەکەیاندا داوایان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان کردووە،لە ڕێزگرتن لە ئیبڕاهیم ڕەئیسی کە لە نێو خەڵکی ئێراندا بە "ئایەتوڵڵا کۆمەڵکوژ"، "جەلادی ئێران"، "قەسابی تاران" و هۆکاری ئێعدامی هەزاران زیندانی سیاسی و عەقیدەتی ناسراوە، خۆیان بەدوور بگرن.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

دەستپێکردنی ناونووسی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

۱۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەستپێکردنی ناونووسی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری