close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری دەستیپێکرد

۱۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری دەستیپێکرد

هادی تەحان‌نەزیف، وتەبێژی شووڕای نیگەهبانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی بڕوانامەی کاندیدەکانی چاردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری دەستیپێکردووە.

تەحان‌نەزیف ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند، "پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتووی لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئەنجام دەدرێت، دەتوانرێت ئەم وادەیە بۆ پێنج ڕۆژی دیکەش درێژ بکرێتەوە".

وتەبێژی شووڕای نیگەهبان جەختی لەوەش کردەوە کە درێژکردنەوەی ماوەی هەڵسەنگاندنەکە پەیوەندی بە کاتەوە هەیە و دەتوانین درێژی بکەینەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران، نوێنەرانی مەجلیس و کاربەدەستانی سەربازی، سیاسی و ئەمنی خۆیان ناویان تۆمار کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری. بەڵام شۆڕای نیگەهبان دەڵێت کە تەنیا ٨٠ کەس توانیویانە بڕوانامەی پێویست پێشکەش بکەن و لە ئێستاشدا لێهاتووی ئەو ٨٠ کەسە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر، بوو بە هۆی ئەوەیکە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماری لە ئێران، بەڕیوەبچێت.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

ئامریکا نیگەرانە لەو کردەوەکانی کە کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی سنوورەکانی بەرامبەر بە...

۱۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئامریکا نیگەرانە لەو کردەوەکانی کە کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی سنوورەکانی بەرامبەر بە دژبەرانی ئەنجامی دەدات