close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
هەژیر مەحموودپوور کۆڵبەری دانیشتوووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا
هەژیر مەحموودپوور کۆڵبەری دانیشتوووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هەژیر مەحموودپوور" خەڵکی گوندی "پوینە" و دانیشتوووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵە، نیوەشەوی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت بە سەختی بریندار کرا و بەرەبەیانیی چوارشەممە ١٦ی جۆزەردان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە  ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکانی حکومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەتان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان بە مەبەستی بەخاکسپاردن لە ساردخانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوەوە بۆ گۆڕستانی "حاجی ئیبڕاهیم"ی جوانڕۆ گوازرایەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دادستانی تاران مێهدی پاکدڵ، ئەکتەری سینەمای بە تاوانبار ناساند

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادستانی تاران مێهدی پاکدڵ، ئەکتەری سینەمای بە تاوانبار ناساند