close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دادستانی تاران مێهدی پاکدڵ، ئەکتەری سینەمای بە تاوانبار ناساند

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادستانی تاران مێهدی پاکدڵ، ئەکتەری سینەمای بە تاوانبار ناساند
دادستانی تاران مێهدی پاکدڵ، ئەکتەری سینەمای بە تاوانبار ناساند

دادستانی تاران "مێهدی پاکدڵ"، ئەکتەری سینەمای بە هۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا و سووکایەتیکردن، بە تاوانبار ناساند.

ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" سەر بە کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی، دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە کە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بابەتێک بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا و سووکایەتیکردن، دادستانی تاران دژی ئەم پێشکەشکار و ئەکتەرە، دۆسیەیەکی یاسایی تۆمار کردووە.

"مێهدی پاکدڵ" لە پۆستێکی ئینستاگرامی نووسیویەتی: "مەتبەخی سیاسی لە پیاوانی ژیر و زانا مرۆڤی بێ کەڵک دروست دەکات و لە پیاوانی گێل و کەم‌زان کەسێکی تایبەت بۆ ڕژیم دروست دەکات".

ئاژانسی "تەسنیم" بانگەشەی ئەوەی کردووە، "حوسێن پاکدڵ" بە بڵاوکردنەوەی ئەم ستۆرییە لە ئینستاگرام، گاڵتەی بە ئیبڕاهیم ڕەئیسی و قاسم سولەیمانی کردووە.

هەروەها دادستانی تاران ڕایگەیاند کە هۆشداریی داوەتە ڕۆژنامەیەک و "تەسنیم" ناوی ئەو ڕۆژنامەیەی کە لە دادستانی تاران هۆشداری پێگەیشتووە، ڕۆژنامەی "جیهانی سەنعەت" ڕایگەیاند کە پێشتر چەند جارێک دادگایی و بانگهێشت کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

پوتین هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پوتین هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات