close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە لە بانە

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تەقینەوەی بەجێماو لە شەڕ
تەقینەوەی بەجێماو لە شەڕ

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی (١٧ی ژوەن) لە ڕووداوێکی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازیی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراقدا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "زەلێ"ی بانە بە ناوی هادی غونچەدۆست بریندار بوو و بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی (١٧ی ژوەن) ئەم هاووڵاتییە سەرقاڵی دەسکاریکردنی کۆمەڵێک چەکوچۆڵی سەربازی بوو کە بووە هۆی تەقینەوەی و بە سەختی برینداری کرد. ئەگەرچی هادی غونچەدۆست پاش تەقینەوەکە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبیی بانە، بەڵام بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ساڵی ١٤٠٢دا لانیکەم ٢ کەس لە پارێزگای کرماشان و هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەیش بە تەقینەوەی مین لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە. لانیکەم ١٢ کەسیش کە دوانیان منداڵ بوون، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بریندار بوون یان ئەندامی جەستەیان پەڕیوە.

هەندێ لەم مین و تەقەمەنییانە پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق و هێرشی سەربازیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (هەشتاکانی زایینی) بوون و هەندێکیشیان لە مانۆڕە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەم ساڵانەی دواییدا بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی سەر بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان لە ناوچەکەدا چێنرابوون.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

لەیلا پایمەرد، خەڵکی پیرانشار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەردرا

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لەیلا پایمەرد، خەڵکی پیرانشار لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەردرا