close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گیان لەدەستدانی لانیکەم ٩ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ڕەشت

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گیان لەدەستدانی لانیکەم ٩ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ڕەشت
گیان لەدەستدانی لانیکەم ٩ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ڕەشت
هەشت کەس کە لە بەشی ئای سی یو (ICU) خەوێندراوبوون، گیانیان لەدەستداوە
هەشت کەس کە لە بەشی ئای سی یو (ICU) خەوێندراوبوون، گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ڕەشت، لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، نەخۆشخانەی تایبەتی ٢٥٠ تەختی قائیم لە شاری ڕەشت، توشی ئاگرکەوتنەوە بوو.

"سادق نییارکی" سەرۆکی گشتی دادگوستەری پارێزگای گیلان، بە تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە کە دوابەدوای ئەم ڕووداوە، هەشت کەس کە لە بەشی ئای سی یو (ICU) خەوێندراوبوون، گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ بەرکەوتووش لە ناوەندە پزیشکییەکانی دیکەدا خەوێندراون. دوای کاتژمێرێک ڕاگەیەندرا کە ژمارەی کوژراوان، بۆ ٩ کەس زیادی کردووە.

"محەممەدتەقی ئاشوبی" سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان ڕایگەیاند، لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا نزیکەی ١٤٠ نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون.

بەرپرسی ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری سەلامەتی ڕەشت هەروەها ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە ژێرزەمینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری ڕووداوەکە نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکان دوای سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

گەڕانەوەی حەمید نوری بۆ ئێران

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
مانا نیستانی
گەڕانەوەی حەمید نوری بۆ ئێران