close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

نەرگس محەممەدی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزای ساڵێکی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپێندرا

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
محەممەدی لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی ڕێژیم" بە یەک ساڵ زیندانی سزا درا
محەممەدی لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی ڕێژیم" بە یەک ساڵ زیندانی سزا درا

مستەفا نیلی، پارێزەری نەرگس محەممەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ڕایگەیاند کە پارێزڤانەکەی لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژی ڕێژیم" بە یەک ساڵ زیندانی سزا دراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی ئەم پارێزەرە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم حوکمە لە دژی نەرگس محەممەدی کە لە زیندانی ئێڤین سزاکەی بەسەر دەبات، بریتین لە "قسەکانی سەبارەت بە دینا قالیباف، بایکۆتی هەڵبژاردنی مەجلیس و نامە بۆ پەرلەمانی سوید و نەرویج".

مستەفا نیلی پێشتریش لە ١٩ی جۆزەرداندا ڕایگەیاندبوو کە دانیشتنی دادگای محەممەدی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بەبێ ئامادەبوونی پارێزڤانەکەی بەڕێوەچووە.

پێشتر دینا قالیباف چیرۆکی خۆی لە کەناڵی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردبووەوە کە چۆن لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستگیرکراوە و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر. دووای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناوبراو دەستگیر و زیندانی کرا. نەرگس محەممەدی لە پەیامێکی دەنگیدا کاردانەوەی بەرامبەر بەم چیرۆکە نیشاندابوو.

هەروەها نەرگس محەممەدی داوای لە هاووڵاتیان کردبوو کە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی شورای ئیسلامی بایکۆت بکەن و نەچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان.

پێشتریش لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وۆڵف کریستێرسۆن سەرۆکوەزیرانی سوید کردبوو، دادگاییکردنی حەمید نوری لەم وڵاتە بە "یەکێک لە گەورەترین هێماکانی دادپەروەری بۆ ئێران" ناوبردبوو.

حەمید نووری یەکێکە لە بەرپرسانی پێشووی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی کە دوای سەفەرێک بۆ سوید دەستبەسەر و لەکاتی دادگاییکردنێکدا لە ستۆکهۆڵم بە تۆمەتی تێوەگلانی لە کوشتنی زیندانیانی سیاسی ئێران سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام دواجار کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان ئاڵوگۆڕ، ئازادکردن و گەڕانەوەی حەمید نوری بۆ ئێرانیان ڕاگەیاند.

ئەم چالاکە مافی مرۆڤە پێشتر لە پێنج سزای جیاوازدا لەلایەن دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامییەوە بەسەردا سەپێندرابوو، کە دە ساڵ و ٦ مانگ زیندانییە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە لە بانە

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی سەربازییەوە لە بانە