close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان
کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "ئێران‌وایەر"، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان لە ناوچەی مەریوان، لانیکەم کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا"، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی "ئەرکان باڵواسە" و ئەوی دیکەش بە ناوی "دانا" و پاش ناوی نادیار، خەڵکی گوندەکانی سەر بە شاری مەریوان بوونە.

دوابەدوای تەقەی هێزە نیزامییەکان، ئەرکان باڵواسە، بە سەختی بریندار دەبێت و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات، هەروەها دانا بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی مەریوان گواستراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێکدا لە لایەن هێزە نیزامییەکان تەقەیان لێکراوە کە هەڵگری هیچ بارێک نەبوونە.

بە پێی ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردوودا واتە مانگی بانەمەڕ، لانیکەم شەش کۆڵبەر بە ناوەکانی "شوانە ئەحمەدپوور"، "هێمن ئەحمەدی"، "جەلال سۆهرابی"، "عەتا ڕۆستەم‌پوور"، "سالار ئەحمەدی" و "واحید قادرپوور" لە ناوچەی سنووری شارەکانی "بانە"، "سەقز" و "سەردەشت" لە پارێزگاکانی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەقەی هێزە سنوور پارێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

ئەمریکا دەڵێت "تیرۆریزم"ی سوپای پاسداران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا دەڵێت "تیرۆریزم"ی سوپای پاسداران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان