close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەرزی و نزمی نرخی دۆلار و زێڕ دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە

۱۰ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەرزی و نزمی نڕخی زێڕ و دراو لە ئێران
بەرزی و نزمی نڕخی زێڕ و دراو لە ئێران

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی "ئیسماعیل هەنیە"، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس لە تاران، بازاڕە داراییەکانی ئێران هەڵاوسانی توندی بەخۆیەوە بینی. نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە و نرخی نەوتی جیهانیش زیادیکرد.

هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی هەزار تمەن زیادکردن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، سنووری ٦٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

نرخی زێڕ بۆ هەر گرامێک ٧٤ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە و نیوەی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار تمەن.

هاوکات سکەی ئیمامی یەک ملیۆن و ١٤٦ هەزار تمەن گرانتر بوو و چووە ناو مەودای ٤٣ ملیۆن تمەنەوە.

نرخی مامەڵەی داهاتووی نەوتی برێنت بە ڕێژەی ٢.٥ لەسەد بەرزبوونەوە، سنووری ٨٠ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، بەڵام کەمی خواست لە لایەن چینەوە ڕێگریی لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت کرد.

لە ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕ ئاراستەی بازاڕ جیاوازە. دۆلاری خزمەتگوزاری بە هەمان ڕێژەی ڕۆژی پێشوو فرۆشرا و نرخی یۆرۆی خزمەتگوزاریش ٥٥ تمەن چوو بۆ دواوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی پێش‌نوێژی مزگەوتێکی لاهیجان بە چەکی سارد

۱۰ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژرانی پێش‌نوێژی مزگەوتێکی لاهیجان بە چەکی سارد