close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەڕێکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە بە ئامادەبوونی کوڕەکانی لە تاران

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
ئەسپاردەکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە بە ئامادەبوونی کوڕەکانی لە تاران
ئەسپاردەکردنی تەرمی ئیسماعیل هەنیە بە ئامادەبوونی کوڕەکانی لە تاران
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی "عەلی خامەنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی "عەلی خامەنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی "ئیسماعیل هەنیە"، ڕێبەری سیاسی حەماس کە ڕۆژێک لەمەوبەر لە شوێنی مانەوەی لە تاران کوژرا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە زانکۆی تاران بەڕێوەچوو.

ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی "عەلی خامەنەیی" ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، کوڕەکانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسانی بزووتنەوەی خۆڕاگری و بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتی لە تاران بەڕێوەچوو و پاش نوێژکردن، تەرمی هەنیە لە زانکۆی تاران تا گۆڕەپانی ئینقلاب بەڕێکرا.

ئیسماعیل هەنیە، لە شەوی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێران لە شوێنی مانەوەی لە تاران، بە هۆی بەرکەوتنی پڕتاوەیەک لە ئاسمانەوە کە بەرپرسانی سوپای پاسداران پشتڕاستیان کردەوە، کوژرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان