close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
دەستبەسەرکرانی سۆران کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

سۆران کەریمی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سۆران کەریمی تەمەن ٤١ ساڵ و یەکێک لە چالاکەکانی شاری بۆکان ناوبراویان و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەڕی دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی، سۆران کەریمی باوکی دوو منداڵە و هێزە ئەمنییەکان لە پێش چاوی منداڵەکانی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سۆران کەریمی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان

۱۰ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان