close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

محەممەدڕەزا عاڕف بۆ بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
محەممەدڕەزا عاڕف بۆ بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر
محەممەدڕەزا عاڕف بۆ بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر

"محەممەدڕەزا عاڕف"، جێگری یەکەمی مەسعوود پزیشکیان، لە یەکەم گەشتی کاریدا بەرەبەیانی ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر.

جێگری یەکەمی پزیشکیان بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەتەوە هاوڕێ لەگەڵ دەستەیەک لە بەرپرسان بەرەو شاری دۆحە پایتەختی قەتەر بەڕێکەوت.

گۆڕستانی لوسیل کە دووهەمین شاری گەورەی قەتەرە و دەکەوێتە باکووری شاری دۆحە، بۆ بە خاکسپاردنی تەرمی بەرپرسی کوژراوی نووسینگەی سیاسی حەماس هەڵبژێردرا. هەنیە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا جگە لە ماوەیەکی کورت لە تورکیا، زیاتر لە قەتەر ژیاوە.

ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، چەند کاتژمێرێک دوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، لە شوێنی مانەوەی لە تاران تیرۆر کرا.

دوای ئەم تیرۆرە زۆرێک لە بەرپرسان لەوانە عەلی خامەنەیی و مەسعوود پزیشکیان، ئیسڕائیلیان بە بەرپرسیاری ئەم ئۆپەراسیۆنە زانی و بەڵێنی "سزای توند"یان بۆ ئیسڕائیل دا.

ڕۆژی ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، مەراسیمی بەڕێکردنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران بەڕێوەچوو و عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر تەرمی ناوبەراو لە زانکۆی تاران، نوێژی مردووی خوێند.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

ڕاپۆرتێک لەسەر وردەکارییەکانی دۆسیەی پەخشان عەزیزی

۱۱ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ڕاپۆرتێک لەسەر وردەکارییەکانی دۆسیەی پەخشان عەزیزی