ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی خەڵکی خۆبەخش بەو ناوچە سنوورییەدا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە دۆزرایەوە و بۆ ئەسپەردەکردن ڕەوانەی ڕەبەت کرا.
جێگای ئاماژەیە، ناسر عوسمانی تەمەن ٤٢ ساڵان، خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت و باوکی منداڵێک بوو.
دوایین هەواڵەکان
حەزدەکەی بۆ ئێڕانوایەر بنووسیت؟
بابەتەکانی خۆت بەش بکە
تێبینییەکەت بنووسە