close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی ڕێبوار یاسەمەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی ڕێبوار یاسەمەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی نەغەدە، بە ناوی "ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی"، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتێکان بۆ سەر ماڵەکەی بە شێوەی توندوتیژانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێبوار یاسەمەنی بە توندوتیژییەوە لە پێش چاوی بنەماڵە و منداڵە بچووکەکەی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتێکان دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراو کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتابی ناوبراودا گرتووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا دەڵێ؛ سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەی یاسەمەنی سەردانی زۆربەی ناوەندە ئەمنییەتی و بەندیخانەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و سەبارەت بە چارەنووسی منداڵەکەیان زانیارییەکیان لەبەر دەستدا نییە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ڕێبوار یاسەمەنی زانیارییەک دەست نەکەوتووە و ناوبراو لە مافی هەر جۆرە پێوەندییەکی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی تەمەن ٤٠ ساڵان، خەڵکی نەغەدە، خێزاندارە و منداڵی هەیە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

محەممەدڕەزا عاڕف بۆ بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر

۱۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
محەممەدڕەزا عاڕف بۆ بە خاکسپاردنی ئیسماعیل هەنیە چوو بۆ قەتەر