close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆمار بەهۆی دۆخی نالەباری بورسەوە

۱۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆمار بەهۆی دۆخی نالەباری بورسەوە

بەیانیی ئەمڕۆ ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، "حسێن عەبدە تەبریزی"، یەکێک لە ڕاوێژکارە ئابوورییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی پیشانگای بانک و بورسی تارانی کرد، لە بەرامبەردا، ژمارەیەک لە خاوەن پشکانی بورسی ئێران، وەک ناڕەزاییەک دژی پالپشتی ئەو بۆ سەرۆکی دەزگای بورس کاردانەی توندیان پیشان دا و ئەمەش پێکدادانی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "تجارەت‌نیوز"، سەرەڕای ناکارامەیی بازاڕی بورس، سەرۆکی ئەو بازاڕە واتە "مەجید عشقی" دەست لە پۆستەکەی ناکشێنێتەوە و عەبدە تەبریزیش پشتگیریی ئەم هەڵوێستەی دەکات.

لەو ماوەیەدا کە عشقی سەرۆکی دەزگای بورسی ئێران بووە، بازاڕی بورس تووشی چەندین داکشانی قورس بووە و ئەمەش بۆتە هۆی قفڵ بوونی سەرمایەی خاوەن پشکان.

چاودێرانی بواری ئابووری لەسەر ئەم باوەڕەن کە بەشێکی بەرچاوی ئەم داکشانانە بەهۆی بەڕێوەبەرایەتیی ناکارامەیی مەجید عشقییەوە بووە.

تەنیا لە دوو ڕۆژی ١٠ و ١٣ی گەلاوێژدا، بازاڕی بورسی ئێران ئەوەوندەی ١١٤ هەزار یەکە شکا.

 لەم دوو ڕۆژەدا دوو هەزار و ٨٦٣ میلیارد تمەن لەو بازاڕە کێشرایە دەرەوە.  

تێبینییەکەت بنووسە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

میدیا ئەمریکییەکان؛ ئەگەری هەیە ئێران بە نیازی هێرش بۆسەر ئیسرائیل‌دا چووبێتەوە

۱۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میدیا ئەمریکییەکان؛ ئەگەری هەیە ئێران بە نیازی هێرش بۆسەر ئیسرائیل‌دا چووبێتەوە