close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەریتانیا، فەرانسە و ئاڵمانیا لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە ئێران

۲۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەریتانیا، فەرانسە، ئاڵمانیا لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل هۆشدارییان دایە کۆماری ئیسلامی و ڕایانگەیاند، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا ئێران دەبێت بەرپرسیارێتیی خستنە مەترسیی ئاشتی لە ئەستۆ بگرێت
بەریتانیا، فەرانسە، ئاڵمانیا لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل هۆشدارییان دایە کۆماری ئیسلامی و ڕایانگەیاند، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا ئێران دەبێت بەرپرسیارێتیی خستنە مەترسیی ئاشتی لە ئەستۆ بگرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەرانی سێ وڵاتی بەریتانیا، فەرانسە و ئاڵمانیا لەسەر هێرشکردنە سەر ئیسرائیل هۆشدارییان دایە کۆماری ئیسلامی و ڕایانگەیاند، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا ئێران دەبێت بەرپرسیارێتیی خستنە مەترسیی ئاشتی لە ئەستۆ بگرێت.

ئیمانوێل مەکرۆن، سەرۆک‌کۆماری فەرانسە، ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا و کییەر ستارمەر، سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانەکانی کرد کە خۆ لە هەر کردارێک ببوێرن کە دەبێتە هۆی توندتربوونەوە گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەم سێ ڕێبەرە سیاسییە ئەوروپییە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا جارێکی پابەندیی خۆیان بۆ پاراستنی ئاشتی لە ڕۆژ‌ەڵاتی ناوەڕاست  دووپات کردەوە. 

بەریتانیا، فەرانسە و ئاڵمانیا هۆشداریشیان داوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل دەبێت بەپرسیارێتیی خستنە مترسیی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ بگرێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە شەڕ لە ناوچەکەدا دەبێت هەرچی خێراتر کۆتایی پێبێت. حەماس بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات و هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەزە دەست پێبکاتەوە.

ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە دەزگای ئەمنیی ئیسرائیل گەیشتۆتە ئەم دەرەنجامە کە کۆماری ئیسلامی ئامادەیە بۆ هێرشی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیل و پێدەچێت ئەمە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدات.

لەپاش کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسیی حەماس لە تاران ئەگەری تۆڵەسەندنەوەی کۆماری ئیسلامی و ڕوودانی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵانی ڕابردوودا.

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

شارەوانی پێشووی ورمێ لە حەشارگەکەیدا دەستگیر کرا

۱۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
شارەوانی پێشووی ورمێ لە حەشارگەکەیدا دەستگیر کرا