ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پێوانەی گشتیی بورسی تاران بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو ٤ هەزار و ٧٢١ یەکە دابەزی.
بەمەش پێوانەی گشتیی بورسی ئێران ئاستی پشتگیریی دوو ملیۆن یەکەی لە دەست دا و لە یەک ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٦٥٨ یەکەدا گیرسایەوە.
هاوکات پێوانەی گشتیی هاووەزنیش، ٨٤٧ یەکە دابەزی و لە ٦٣٣ هەزار و ٧٠٦دا وەستا.
دابەزین و داکشانەکانی بازاڕی بورسی ئێران بەردەوامیی هەیە و لە ئێستادا ٨٣ لەسەدی ڕەمزەکانی بازاڕی پشک بە نەرێنی ڕاگەیەندراوە.
دوایین هەواڵەکان
حەزدەکەی بۆ ئێڕانوایەر بنووسیت؟
بابەتەکانی خۆت بەش بکە
تێبینییەکەت بنووسە