close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

عەسەلوویە؛ ١٨٠ کرێکار ژەهراوی‌بوون و یەکیان گیانی لەدەست‌دا

۲۳ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٨٠کرێکاری پێترۆشیمی کاویانی عەسەلوویە بەهۆی ژەهراوی‌بونی خواردنەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، یەک لەوان گیانی لە دەستداوە و ١٠یان هێشتا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزشکی‌دان
لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٨٠کرێکاری پێترۆشیمی کاویانی عەسەلوویە بەهۆی ژەهراوی‌بونی خواردنەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، یەک لەوان گیانی لە دەستداوە و ١٠یان هێشتا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزشکی‌دان

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیلنای ئێرانی، لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٨٠کرێکاری پێترۆشیمی کاویانی عەسەلوویە بەهۆی ژەهراوی‌بونی خواردنەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، یەک لەوان گیانی لە دەستداوە و ١٠یان هێشتا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزشکی‌دان.

ئیلنا ڕاشیگەیاندووە کە باری تەندرووستی دووان لەو کرێکارانەی ژەهراوی بوون ناجێگیرە و پلاکێتی خوێنیان دابەزیوە.

یەک لە کرێکارانی کارگەی پێترۆشیمیی کاویانی عەسەلوویە لەم بارەیەدا بۆ ئیلنا دوواوە و وتوویەتی: "ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بۆ نانی بەیانی هێلکەوڕۆن درایە کرێکارەکان، لەپاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەوە کرێکارەکان تووشی هەندێک حاڵەتی وەک ڕشانەوە و تا بوون.

ئەم  کرێکارە هەروەها توویەتی، ناوی ئەو کرێکارەی بەهۆی ژەهروای‌بوونەوە گیانی لەدەست‌دا "ڕامین گوڵستانی" بوو، بەداخەوە پاش ئەوەی ئێوارەی ئەو ڕۆژە گەڕاوەتەوە شارەکەی، کازێروون، حاڵی تێکچووە و براوە بە نەخۆشخانە و دوو ڕۆژ دواتر بەهۆی لەکار کەوتنی گورچیلەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

ڤیدیۆ

گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینان لە سنە

۲۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینان لە سنە