"ئارەش محەمەدی"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی ئاوایی "نجێ"ی سەر بە پارێزگای کوردستان، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران لە سنووری باشماخی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای کوردستانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی یەکشەمە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێرانوایەر"ی وت: "ئارەش محەمەدی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٩٩، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییە جێگیرکراوەکانی سنووری باشماخەوە لە مەریوان دەسبەسەر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە."
بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای کوردستان بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوونکردنەوەی تۆمەتی دەسبەسەرکرانەکەی، ئەم چالاکە کرێکارییەیان دەسبەسەر کردووە و لە ئێستایشدا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ئارەش محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری بە درێژایی یەک ساڵی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان خەریکی کرێکاری بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە