close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پەرلەمانتارێک: ڕەئیسی بەڕێوەبەری سوننەمەزهەبی لە وەزارتخانەکاندا نەهێشتۆتەوە

۱۰ ڕەشەمەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرلەمانتارێک: ڕەئیسی بەڕێوەبەری سوننەمەزهەبی لە وەزارتخانەکاندا نەهێشتۆتەوە

پەرلەمانتاری شاری مەهاباد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەئیسی"ی تۆمەتبارکرد بەوەی کە بەڕێوەبەری سوننەمەزهەبی لە وەزارەتخانەکاندا نەهێشتووە و هەمووی لەکار دوورخراونەتەوە یان گۆڕاون.

"جەلال مەحمودزادە" لەوتارێکیدا کە لە پەرلەمانی ئێران پێشکەشی کرد، دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسیی بە "ئەمنی‌ترین دەوڵەتی ئێران لەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ ئێستا" ناوزەدکرد و وتی، ئەم دەوڵەتە کورد و خەڵکی سوننەمەزهەبی بەتەواوی لەبیر خۆی بردۆتەوە.

مەحموودزادە ڕەخنەکانی توندتر کردەوە لە دەوڵەتی ئیبراهئم ڕەئیسی و وتی، ئەم دەوڵەتە نەک تەنیا هیچ کەڵکێکی لە تواناکانی کۆمەڵگەی سوننەی ئێران وەنەگرت بەڵکو هەوڵی دا لە ڕیزی بەڕێوەبەرە مامناوەندەکانیشدا بیانسڕێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها وتی، ئەم سیاسەتانە بووەتە هۆی ناڕەزایی مامۆستایانی ئاینیی سوننە.

جەلال مەحموودزادە لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی دیاردەی کۆڵبەری و سوختبەریی کرد لە ناوچە سوننەنشینەکانی ئێراندا وتی، بۆچی بەو هەموو توانا و سامانەی لەو ناوچانە هەیە دەبێت کۆڵبەر و سوختبەر بکوژرێن؟

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هێرشێکی سایبێری دەکرێتە سەر ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی

۱۰ ڕەشەمەی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێرشێکی سایبێری دەکرێتە سەر ماڵپەڕەکانی وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی