"ئایا دەتانزانی…؟" ناونیشانی زنجیرەیەک ڕاپۆرتی تازەی "ئێرانوایەر"ە کە بەپێی "داتا" بڵاو دەکرێنەوە. لەم ڕاپۆرتانەدا، داتا خاوەکان لە ناوەندەکانی داتا و بانکە ئیتلاعاتییەکانی متمانە پێکراوی ناوخۆ و دەرەوە کۆ دەکرێنەوە، شی دەکرێنەوە، لیکدانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و بە شێوی تێکەڵاو لە دەق و ئینفۆگرافیک دەخرێتە بەردەستی بەردەنگەکانەوە. ئامانجی ئەم ڕاپۆرتانە، کێشانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەو دیاردە و ڕووداوانە کە لە دەوروبەرماندا دەگوزەرێن.
***
ئایا دەتانزانی. ڕادەی لەسێدارەدان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران زیاتر لە دوو ئەوەندەی مامناوەندی ڕادەی لەسێدارەدانەکانی سەراسەری وڵاتە.
ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئێران لە ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی زایینی نیشان دەدات، لە ماوەی دوو ساڵدا لانیکەم ٦٠٠ کەس لە ٢٩ پارێزگای ئێراندا لەسێدارە دراون.
بەم پێیە بەرزترین ئاماری لەسێدارەدانەکان لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبورزدا بووە کە پێکەوە ١١٣ حاڵەتی لەسێدارەدانیان بووە.
دوای تاران خوراسان ڕەزەوی بە ٥٩ لەسێدارەدراو دەکەوێتە پلەی دووهەمەوە و دوای ئەوان پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ئەسفەهان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە بەڕیز بە ٥٩، ٤٧ و ٤٦ حاڵەتی لەسێدارەدانەوە بەرزترین ژمارەی لەسێدارەدانیان لەسەراسەری وڵاتدا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتە پشتڕاستکراوەکان ئەمە کەمترین ئامارە، بەڵام ئاماری ڕاستەقینەی لەسێدارەدروان زۆر لەمە زیاترە.
ئەگەر لە حیساباتەکاندا فەکتەری کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرین لەم دوو ساڵەدا بەرزترین ڕادەی لەسێدارەدانەکان لە پارێزگاکانی خوراسان جنوبی و سیستان و بەلوچستان بووە. ڕادەی لەسێدارەدان لە خوراسان جنوبی٢٥، و لە سیستان و بەلوچستان ١٥ کەس لە باتی هەر یەک میلیۆن حەشیمەتە.
لە دوو ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە دوو پارێزگای، بووشەهر و سێمنان بڕیاری سزای لەسێدارەدان جیبەجێ نەکراوە.
لێکدانەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەریدەخەن، دوای داگەڕانی ڕەوتی پینج ساڵە و کەم بوونەوەی ئاماری لەسێدارەدان دوای گۆڕانی یاسای بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان، لە ساڵی ڕابردوودا ئاماری لەسێدارەدانەکان ڕەوتی هەڵکشانی پەیدا کردووە و لە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی یەک لەسەر چوار زیادی کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە