close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٤ چالاکڤان، هونەرمەند و هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۱۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وێنەکە لە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە
وێنەکە لە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ چالاکڤان، هونەرمەند و هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی یۆسف حاجی‌خۆش، ڕەحیم ڕەفعەتی، فەخرەدین مۆدەڕەسی، ئومێد ڕەشیدپاک، ئاڕمان ئیبڕاهیمی، سەلاح قازی، حیسام‌ئەلدین مەحمودی، مەولود ڕوستا، حەسەن ڕەسووڵی، جەعفەر ڕەسووڵی، محەممەد سوڵتانپوور، غەفور شێخ‌محەممەدی، هادی لاوە و ئاکۆ ئیبڕاهیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆ و چەند گوندێکی سەر بەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٣ی گوڵان، سەلاح قازی لە گوندی "گوندە وێڵە" سەر بە شنۆ و ئاڕمان ئیبڕاهیمی، ئومێد ڕەشیدپاک، ڕەحیم ڕەفعەتی و فەخرەدین مۆدەڕەسی لە ناوچەکانی دیکەی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی چووارشەممە ١٢ی گوڵان، سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی حیسام‌ئەلدین مەحمودی، مەولود ڕوستا و حەسەن ڕەسووڵی دەستبەسەر کران.  هەروەها شەوی چووارشەممە هێزە ئەمنییەکان لە گوندی "کۆنە قەڵا" سەر بە شنۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەیی یۆسف حاجی‌خۆش، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی کارگێڕی بەرەی یەکگرتووی کورد و بە توندوتیژی دەستگیریان کرد.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان، هادی لاوە گۆرانیبێژی کورد، غەفور شێخ‌محەممەدی، ئاکۆ ئیبڕاهیمی، محەممەد سوڵتانپوور و جەعفەر ڕەسووڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان لەم شارە دەستبەسەر کران.

دەگوترێ کە دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە زۆربەی لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لەم شارە ئەنجام دراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

مانگرتنی هێمایینی سەکینە پەروانە بۆ یادی لەدایکبوونی عەلی موزەفەری

۱۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
مانگرتنی هێمایینی سەکینە پەروانە بۆ یادی لەدایکبوونی عەلی موزەفەری