close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

دەستبەسەر و بانگهێشتی دەیان هاووڵاتی کورد "بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز"

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زەخت و گوشاری حکومەت بۆ سەر بەڕێوەبەران و بەشداربووانی نەورۆز بەردەوامە
زەخت و گوشاری حکومەت بۆ سەر بەڕێوەبەران و بەشداربووانی نەورۆز بەردەوامە
ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگەکانی نەورۆز لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردییەکان بەڕێوەچوون
ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگەکانی نەورۆز لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردییەکان بەڕێوەچوون

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا "لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی" کورد "بە هۆی بەڕێوەبەردن یان بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز" بانگهێشت یان دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی هەینی ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بڵاوکراوەتەوە، "پرۆسەی بانگهێشتکردن، دەستبەسەرکردن و درووستکردنی دۆسیەکانی دادوەری بۆ چالاکانی مەدەنی، هونەرمەندان و تەنانەت هاووڵاتیانی ئاساییش لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕێوڕەسمەدا هێشتا بەردەوامە".

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی تا ئێستا دەستبەسەر کراون ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتیانە خەڵکی شارەکانی بۆکان، پیرانشار، سەقز، ورمێ، گیلانی غەرب، شنۆ، شاهین‌دێژ و سەردەشت بوونە و سنووردارکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە "پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا" جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ، "دامەزراوە ئەمنییەکان لە کرماشان و ئیلام دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شار و گوندەکانی ئەو پارێزگایانە، بە بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد، هەڕەشەیان کردووە کە چیتر ئیجازە نادەن تا وەک نەورۆزی ئەمساڵ، ڕێوڕەسمی هاوشێوە لە ساڵانی داهاتوو بەڕیوەبچێ".

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەو چوارچێوەیەدا نووسیویەتی، سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمنییەتی لە ساڵانی ڕابردوودا، "هاوکاتی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ نەورۆزی ئەمساڵ، بیانوویەک بوو تا تەنانەت نوێنەرانی ئایینی" لەو ناوچانە "لە ڕێگەی وتاری حکومەتی نوێژی هەینی و هەروەها بڵاوکردنەوەی بەیاننامە، ڕێگری لەم ئاهەنگانە و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخەران بکەن".

ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئێران، ڕێوڕەسمێکی کۆنە کە ئێرانییەکان هەزاران ساڵە زیندوویان ڕاگرتووە؛ بەڵام دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا، بە بیانووی هاوکات بوون لەگەڵ ڕێوڕەسمی ئایینی هەوڵیان داوە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە بکەن.

تێبینییەکەت بنووسە

کەمینە ئاینییەکان

سزای ٧٥ ساڵ زیندانی بۆ پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە ئیسفەهان

۲۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سزای ٧٥ ساڵ زیندانی بۆ پانزە ژنی پەیڕەوی ئایینی بەهایی لە ئیسفەهان