close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
کوردستان

عوسمان ئیسماعیلی ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا

۲۳ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی ناسراوی کورد لەسەر بڕیاری لقی دووی جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری سەقزەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی ناسراوی کورد لەسەر بڕیاری لقی دووی جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری سەقزەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتۆتە دەستی ئێران‌وایەر، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی ناسراوی کورد لەسەر بڕیاری لقی دووی جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری سەقزەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراوە.

کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "بڕیاری زیندانی کردنی عوسمان ئیسماعیلی بە ئاگاداری تەواو لە باری خراپی تەندروستیی ئەوەوە دەرکراوە."

لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها هاتووە، بۆیە ئەگەر تەنندروستیی ئەم چالاکە کرێکارییە لە زیندان بکەوێتە مەترسییەوە، بەرپرسیاتییەکەی بەتەواوی لە ئەستۆی سەرۆکی زیندانی سەقز و بەرپرسانی ئەمنی و دەزگای دادی ئەم شارەیە.

پێشتر لەمانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، ئەم کۆمیتەیە هۆشداریی دابوو کە ئەم مەترسییە لە ئارادایە کە دەماری بڕبڕەپشتی عوسمان ئیسماعیلی تووشی کێشەی جدی بێت و چیدی نەتوانێت بەڕێگادا بڕوات.

وەک ڕاگەیەندراوە، عوسمان ئیسماعیلی تووشی نەخۆشیی دڵ و هەناسە هەڵکێشانیشە.

ئەم چالاکە کرێکارییە ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی بەشداری کردن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی ژینا ئەمینی گیرا و بۆ ماوەی سێ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستگیر کرا.

دواتر دادگای ئینقلابی سنە ئەم چالاکە کرێکارییەی بە ١٦ مانگ زیندان سزا دا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

عەسەلوویە؛ ١٨٠ کرێکار ژەهراوی‌بوون و یەکیان گیانی لەدەست‌دا

۲۳ گەلاوێژی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
عەسەلوویە؛ ١٨٠ کرێکار ژەهراوی‌بوون و یەکیان گیانی لەدەست‌دا