close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

ڕۆیتێرز: شەش مانگ لەمەوبەر ناوی ڕەئیسی لە لیستی کاندیدەکانی ڕێبەری سڕاوەتەوە

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەنا عەلی خامنەیی
ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەنا عەلی خامنەیی

ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە مەجلیسی خوبرێگان ڕێبەری (ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری) شەش مانگ لەمەوبەر "ئیبڕاهیم ڕەئیسی"یان لە لیستی کاندیدەکان بۆ جێنشینی "عەلی خامەنەیی" خەتداوە".

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی نزیک لە دەستەڵات، ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسەدا بە سەردێڕی "مردنی ڕەئیسی دەتوانێ کێبەرکێ بۆ جێنشینی خامەنەیی چڕتر بکاتەوە" باس لەوە کراوە: "دوو سەرچاوەی نزیک ڕایانگەیاندووە کە مەجلیسی خێبرێگان نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر بە هۆی دابەزینی خۆشەویستی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، دۆخی خراپی ئابووری کە لە ئەمجامی سزاکانی ئەمریکادا هاتوونەتەدی و خراپ بەڕێوەبردنی وڵات، ناوبراو لە لیستی ئەگەری جێنشینەکانی عەلی خامەنەیی خەتدراوە".

یەکێک لەو سەرچاوانە باسی لەوە کردووە کە لۆبییەکی بەهێز لە لایەن زانایانی ئایینی و پشتیوانی ڕەئیسی بۆ گەڕانەوەی ناوبراو بۆ ئەم لیستە، لە ئارا دابوو.

"عەلی واعێز، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئێران لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، بە ڕۆیتێرزی گوتووە: "وێدەچێ جگە لە چەند کەسێکی پلە باڵا، کەسی دیکە نەزانێت کە ئەگەری جێنشینی ڕەئیسی چەندە لە ڕاستی نزیک بووە".

ناوبراو گوتوشییەتی: "بەڵام ئەگەر پلانێکی لەو شێوەیە هەبوایە، مردنی ڕەئیسی نادیارێکی گەورەی لە جێنشینی دروست دەکرد".

"ئەلێکس وەتەنخا" بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئێران لە دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتۆن، هەروەها گوتوویەتی: "زۆر کەس پێیان وابوو کە ڕۆڵی خامەنەیی لە لابردنی ڕەئیسی نیشانەیەک بوو لەوەیکە دەیەویست ببێتە جێنشین".

ئاماژەی بەوەشکرد کە مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی "دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە ڕژیمدا، بە پێچەوانەی ئەوە شتەی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا (١٩٨٠) بینیمان".

بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی عەلی خامەنەیی کە ئێستا تەمەنی ٨٥ ساڵە، پێدەچێت ئەندامانی خولی شەشەمی مەجلیسی شارەزایان، ئەرکی گرینگی دیاریکردنی ڕێبەری داهاتووی کۆماری ئیسلامییان لە ئەستۆ بێت.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

هانا نۆیمەن ڕەخنە لە بۆڕێڵ دەگرێت سەبارەت بە سەرەخۆشیی مردنی ڕەئیسی

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هانا نۆیمەن ڕەخنە لە بۆڕێڵ دەگرێت سەبارەت بە سەرەخۆشیی مردنی ڕەئیسی