close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

دادگای نێودەوڵەتی داد داوای لە ئیسرائیل کرد کە دەستبەجێ هێرش بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت

۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دادگای نێودەوڵەتی داد سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
دادگای نێودەوڵەتی داد سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

دادگای نێودەوڵەتیی داد، بە دەرکردنی بڕیارێکی بەپەلە، فەرمانی بە ئیسرائیل دا کە دەبێت دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ سەر شاری ڕەفەح لە کەرتی غەزە ڕابگرێت.

بڕیارەکەی ئەم دادگایە لە ڕۆژی هەینی ٤ی جۆزەردان (٢٤ی مەی) خوێندرایەوە و لە بەشێکدا باس لەوە کراوە کە دۆخی غەزە خراپتر بووە لە دوایین جارەوە کە فەرمانیان بە ئیسرائیل کردووە هەنگاو بۆ باشترکردنی قەیرانی مرۆیی لەم کەرتەدا هەڵبگرێت.

هه‌ڕوه‌ها له بەشێکی دیکەی ئەم حوکمه‌دا داوا له ئیسرائیل کراوە کە له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا ڕاپۆرتێک له باره‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره پێشکەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات.

ئەم بڕیارە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتیی داد لەسەر بنەمای سکاڵای ئەفریقای باشوور دەرچووە، کە ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی "جینۆساید" لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کردووە.

حکومەتی ئیسرائیل چەندین جار تۆمەتی "جینۆساید"ی بە بێ بنەما ناوبردووە.

وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل لە سەروبەندی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیدا وتی: "هیچ دەسەڵاتێک لەسەر زەوی ناتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پاراستنی هاووڵاتیانی و لەناوبردنی حەماس".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئیبراهیم رەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان ئەسپاردە کران

۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئیبراهیم رەئیسی و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان ئەسپاردە کران