close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

شەش بەربژێری هەڵبژاردن لە فیلتەری شوڕای نیگەهبان تێپەڕین

۲۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
شەش بەربژێری هەڵبژاردن لە فیلتەری شوڕای نیگەهبان تێپەڕین
شەش بەربژێری هەڵبژاردن لە فیلتەری شوڕای نیگەهبان تێپەڕین

شوڕای نیگەهبانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی کاندیدەکانی چاردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری کۆتایی پێهاتووە و هەر یەکە لە عەلیرەزا زاکانی، سەعید جەلیلی، ئەمیرحوسێن قازی‌زادە‌هاشمی، مستەفا پورمحەمەدی، محەمەدباقر قالیباف و مەسعوود پزیشکیان لێهاتووییان پەسەندکراوە.

پەسەندکردنی لێهاتووی ئەو کاندیدانە لە کاتێک دایە کە کەسانی ناوداری وەکوو مەحمود ئەحمەدی‌نەژاد، سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران و ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لێهاتووییان پەسەند نەکراوە، ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.

شوڕای نیگەهبانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی کاندیدەکانی چاردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان ڕاگەیاند. بڕیار وایە کە هەڵبژاردن لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ بەڕێوەدەچێت.

لە ناو ئەو کاندیدانەیدا کە لێهاتووییان لەلایەن شوڕای نیگەهبانەوە پەسەندکراوە، مەسعود پزیشکیان زیاترین سەرنجی ڕاکێشاوە. ناوبراو کە بە ئەسڵ تورکە، لەدایکبوو و گەورەبووی شاری مەهابادە و وەک سیاسەتمەدارێکی ئیسلاح‌خواز دەناسرێت و پێشتر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە و ئێستا نوێنەری تەورێزە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی.

پێشتر بەرەی ئیسلاح‌خواز ڕایگەیاندبوو کە لە هەڵبژاردندا پشتیوانی ناکەین لە بژاردەی نیابەتی و داوای کردبوو کە یەکێک لەو کاندیدەکانی لێهاتووی پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن تەنیا بە بەشداری لایەنێک بەڕێوەنەچێت. دووای ئەوەی لێهاتووی پزیشکیان پەسەندکرا، هەندێک لە ڕاگەیاندنە ئیسلاح‌خوازەکان تیتریان لێدابوو کە "پێنج کەس لە بەرامبەر کەسێک دا"، ئاماژە بەوەی پێنج کەسەکەی دیکە بناژۆ خوازن.

لە ساڵانی ڕابردوودا نەیارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە شەقامەکاندا چەندین جار دروشمیان لە دژی بناژۆخوازان و ئیسلاح‌خوازان وتووتەوە. هەروەها زۆرێک لە ڕووخسارە سیاسیەکان لە گۆڕەپانی سیاسی دوور خراونەتەوە و بەشێکیشیان لە زینداندان. بەم وەسفە، زۆرێک لە شارەزایان دەڵێن نابێت بەشداری بەرفراوانی خەڵک لە هەڵبژاردندا بین.

بە تایبەت بەو هۆکاری دووای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی ژن، ژیان، ئازادی حکومەت دەستی دایە سەرکووتی خەڵکی ناڕازی و سەدان لە ئەنجامی توندوتیژی هێزەکانی حکومەتدا گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانیش برینداربوون و گیران و ڕەوانەی زیندان کران.

مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر، بوو بە هۆی ئەوەیکە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماری لە ئێران، بەڕیوەبچێت.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

مەریەم مەحمودئابادی، زیندانیی سیاسی بۆ زیندانی سیرجان گواسترایەوە

۲۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەریەم مەحمودئابادی، زیندانیی سیاسی بۆ زیندانی سیرجان گواسترایەوە