close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

تایبەت: پەیوەندی ڕاوێژکارانی قالیباف لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و ئەمریکا

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
تایبەت: پەیوەندی ڕاوێژکارانی قالیباف لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و ئەمریکا
تایبەت: پەیوەندی ڕاوێژکارانی قالیباف لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و ئەمریکا

دیپڵۆماتکارێکی ئەوروپی کە نایەوێت ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت کەسانێک کە خۆیان وەک ڕاوێژکاری محەممەدباقر قالیباف دەناسێنن، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا پەیوەندییان بە دیپڵۆماتکار و بەرپرسانی ئەوروپی و ئەمریکییەوە کردووە.

ئەم دیپڵۆماتکارە دەڵێت: "پوختەی بەڵگە هێنانەوەکەیان ئەوەیە کە ئێران لە دوای مردنی خامەنەیی پێویستی بە پیاوێکی زلهێز هەیە و ئەو پیاوە زلهێزەش قالیبافە. ئەوان هۆشدارییان پێداوین کە ململانێ ناوخۆییەکانی ناو سیستم لەدوای سەردەمی خامەنەیی توندتر دەبن و تەنیا بەڕێز قالیباف دەسەڵات و پەیوەندییە پێویستەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆتلە جۆراوجۆرەکان و جێگیری ئاسایش و ئاشتی لە ئێران هەیە".

لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، قالیباف خۆی وەک مۆدێرنیست ناساند و گووتی کە ئامانجی ئەوەیە کە "ڕەزا شای ئیسلامی" بێ. ناوبراو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بۆ داهاتووی ئێران جەختی لە سەر پێویستی گەشەسەندن کردووە. لە داب و نەریتی سیاسیدا جەختکردنەوە لەسەر گەشەسەندنی ئابووری بە مانای پشتگوێخستنی داواکارییە دیموکراسیەکان و مافەکانی مرۆڤ، لانیکەم بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە. یەکێک لەو سەرکردە بەناوبانگانەی کە جەختی لەسەر پێویستی گەشەسەندنی ئابووری لە سەرووی دیموکراسی کردووە ماهاتیر محەممەد، ڕێبەری پێشووی مالیزیا بوو کە بۆ زۆرێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وەک پێشەنگ وایە.

بە گوتەی ئەم دیپڵۆماتە ئەوروپییە، تیمی قالیباف ئیدیعا دەکەن کە ناوبراو  پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان باشتر دەکات و ڕژیم لە توخمە توندڕەوەکان پاک دەکاتەوە.

ئەم دیپڵۆماتکارە دەڵێت: "لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندییان بە گروپ و کەسانی جیاوازەوە کردووە لە وڵاتە جیاوازەکاندا. ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاواوە کردووە بریتین لە ئەکادیمییەکان و ئەندامانی دامەزراوە بیرکردنەوەکان لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان".

ئەم دیپڵۆماتکارە پێشبینی دەکات ئێستا کە قالیباف وەک یەکێک لە شەش کاندیدی کۆتایی ڕاگەیەندراوە، هەڵمەتی ناساندنی ناوبراو وەک باشترین کاندید خێرایەکی زیاتر بگرێت.

ئێران‌وایەر لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارەگای قالیباف نەیتوانی ئەم دیدارانە پشتڕاست یان ڕەد بکاتەوە. ئەم دیپڵۆماتکارە زیادی کرد: "ئەمن دڵنیا نیم کە ئامانجی وردیان بۆ ئەم دیدارانە چییە، بەڵام وا دیارە کە زۆرێک لە کەسانی ناو حکومەت باس لە سەردەمی دوای خامەنەیی دەکەن و تیمی قالیباف هەوڵ دەدەن کە ڕۆژئاوا بە قەناعەت بگەیێنن کە ڕیبەری داهاتووی ئێران قالیبافە و ئەوان پێویستە ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەن".

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

کردنەوەی دوو دۆسیەی نوێی بۆ مێهدی مەحمودیان

۲۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کردنەوەی دوو دۆسیەی نوێی بۆ مێهدی مەحمودیان