close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان سەبارەت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران

۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان سەبارەت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران
دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان سەبارەت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئێران

جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەیەی شەستی هەتاوی بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی و بەهاییەکان، وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە قەڵەم دا و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەو بوارەدا کرد.

لە دوایین ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان دا سەبارەت بە ئێران، بەڵگەی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دەیەی شەست خرایەڕوو کە بەشێکی سەبارەت بە سەرکوتکردن و لە ناو بردنی بەهاییەکان، کورد و زیندانیانی سیاسی بوو، کە لە ساڵانی دەیەی شەست و بە تایبەت لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوەی‌دا ڕوویداوە.

ناوبراو سەبارەت بە لەسێدارەدانی ژنان و منداڵان لەو ساڵانەدا، باسی لەوە کردووە کە هەندێک لە ژنان پێش کوشتنیان دەستدرێژی کراوەتەوە سەریان و هەروەها منداڵانیش لە ناو لەسێدارەدراوەکاندا بوونە.

 جاوید ڕەحمان بە تایبەتی ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر بەهاییەکان، کە یەکێک لە بەرچاوترین پێکهاتەی غەیرە موسڵمانن لە ئێراندا کردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە کە بەهاییەکان لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە جینۆساید کراون و ئەو کردەوەیە دژ به بەهاییەکان تاکوو ئێستاش بەردەوامە.

ڕێپۆڕتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کرد کە بە پێی بەڵگە بەردەستەکان لە سەرەتای ساڵانی ١٣٦٠هەتاویەوە زیاتر لە ٢٠٠ بەهایی لە سێدارە دراون یان کوژراون و هەزاران کەسیش دەستبەسەر کراون.

 هەروەها ناوبراو لە درێژەدا وتی، له ناو سەرکوتی گرووپ و ئایدۆلۆژی جیاوازەکانی دیکە له لایەن حکومەتی ئێرانەوه، مارکسیستەکان ، ئاتێئیستەکان و ... بوونەتە ئامانجی کوشتار و سەرکوتی بەکۆمەڵ.

جاوید ڕەحمان بە ئاماژە بەوەی کە حکوومەتی ئێران بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و سزا نەدانی تاوانباران وتی: "پێویستە  مێکانیزمێکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر پرسی ئێران دیاری بکرێ."

دوایین ڕاپۆڕتی جاوید ڕەحمان لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە حکومەتی ئێران لە چەند دەیەی ڕابردوود دا ئیزنی نەداوە کە هیچ یەک لە ڕێپۆرتێرەکانی مافی مرۆڤ سەردانی ئێران بکەن.

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

ئەمریکا، ئیمارات و ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی نهێنییان سەبارەت بە داهاتووی غەزە ئەنجامدا

۲ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەمریکا، ئیمارات و ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی نهێنییان سەبارەت بە داهاتووی غەزە ئەنجامدا