close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

پەیامی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ مەسعوود پزیشکیان

۵ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەیامی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ مەسعوود پزیشکیان
پەیامی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ مەسعوود پزیشکیان

"ڕافائێل گڕووسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە پەیامێکدا بۆ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، وتی "دەبێت هەموو کارێک لە ئاستی دەستڕاگەیشتنی ئاژانس بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەرەنتی بکرێت".

بەڕێز گڕووسی لەم پەیامەدا وێڕای دەربڕینی ئامادەیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، وتی: "ئەمن دڵنیام کە بە هاوکاری یێکتر دەتوانین پێشکەوتنی یەکلاکەرەوە لەم پرسە گرنگەدا بەدەست بهێنین. لەم پێوەندییەدا لە زووترین کاتدا ئامادەیی خۆم ڕادەگەیەنم سەفەر بۆ ئێران بکەم و لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دیدارم هەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە جەخت کردنەوە لەسەر پێویستیی بوونی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: "ئێستاش بە هاوکارە ئێرانییەکانم دەڵێم کە دەبێت هەموو کارێک لە ئاستی دەستڕاگەیشتنی ئاژانس بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەرەنتی بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە بۆ ڕوونووسی دووهەمی ڕێککەوتنی ئەتۆمی".

گڕووسی جەختی لەوە کردەوە: "سیناریۆی کۆریای باکوور کە تێیدا ڕوون بۆوە هەموو هەوڵ و دانوستانەکان بۆ دەیان ساڵ بێ کەڵک بوو، نابێت دووبارە بکرێتەوە".

ئەم پەیامە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نێردراوە. حەفتەی ڕابردوو ماڵپەڕی هەواڵیی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕاپۆرتی دا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، مانگی ڕابردوو هۆشدارییەکی "تایبەت"ی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناردووە. لەم ڕاپۆرتەدا بە گێڕانەوەی سێ بەرپرسی ئەمریکی کە داوایان کردووە ناویان نەهێنرێت، هاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم پەیامەدا نیگەرانی جیددی خۆی سەبارەت بە چالاکییەکانی پەرەپێدانی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەربڕیوە و داوای ڕاگرتنی ئەم کارانەی کردووە".

دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، سەرەتای مانگی پووشپەڕ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە تێیدا داوا لە ئێران کراوە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەو دەزگایە زیاتر بکات و قەدەغەکردنی ئەم دواییەی پشکنەران هەڵبوەشێنێتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن

۵ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن