close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

لێدوانی توندی تڕامپ سەبارەت بە "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

۵ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێدوانە تیژەکانی تڕامپ سەبارەت بە "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە
لێدوانە تیژەکانی تڕامپ سەبارەت بە "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

"دۆناڵد تڕامپ" کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە وەڵامی هەواڵی "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: "ئەگەر ئەوان تڕامپ تیرۆر بکەن، کە هەمیشە ئەو ئەگەرە هەیە، هیوادارم ئەمریکا ئێرانی لەناو ببات".

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، تروس سۆشاڵ، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی گیانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نووسیویەتی: "ئەگەر ئەوان تڕامپ تیرۆر بکەن، کە هەمیشە ئەو ئەگەرە هەیە، هیوادارم ئەمریکا ئێرانی لەناو ببات، لەسەر گۆی زەوی پاکی کاتەوە. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، سەرکردەکانی ئەمریکا بە ترسنۆک دادەنرێن".

دۆناڵد تڕامپ ئەم لێدوانانەی لە وەڵامی بەشێک لە لێدوانەکەی "بێنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە هەمان هەواڵی ئەگەری هەڕەشەی کوشتن لە دژی ئەو، ڕاگەیاند.

حەفتەی ڕابردوو ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکرد کە دەزگای نهێنی ئەم وڵاتە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا زانیاری لەسەر پیلانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی تڕامپ پێگەیشتووە و دواتر ئەڵقەی ئەمنییەتی ناوبراوی زیادترکردووە، ئەگەرچی ئەم "پلان"ە پەیوەندی بە هەوڵی ئەم دواییەی تیرۆرکردنی تڕامپ لە لایەن گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی ئەمریکییەوە نەبووە.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار بەڵێنی "تۆڵەی توند"یان سەبارەت بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسیان دابوو. سولەیمانی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە و بە فەرمانی دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا، لە عێراق کوژرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

هێرشکردنە سەر تۆڕی هێڵی ئاسنینی فەرەنسە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئۆڵەمپیک

۵ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێرشکردنە سەر تۆڕی هێڵی ئاسنینی فەرەنسە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی ئۆڵەمپیک