close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

ناڕەزایەتی بە بەشداربوونی ئێنریکی مۆرا لە مەراسیمی سوێند خوواردنی پزشکیان‌دا

۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئێنریکی مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا  لە تاران
ئێنریکی مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزشکیان نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣٠ی ژوئیە) لە هۆڵی گشتیی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٨٦ وڵات، لەوانە نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو.

لەم مەڕاسیمەدا بەرپرسانی باڵای سیاسی و نیزامی کۆماری ئیسلامیش لەوانە سەرۆکی مەجلیس و سەرۆکی دەزگای داد و ئەندامانی مەجلیس بەشداریان کرد.

یەکێک لە میوانە بیانییەکان، ئێنریکی مۆرا، جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بوو. ئامادەبوونی ئەو، لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاوە ڕەخنەی توندی لێ گیراوە.

بەشێک لەو نوێنەرانە سەفەری مۆرای بۆ تارانیان بە "جێی شەرمەزاری و قبوڵنەکراو" ناوبردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممەش ئادەم بایلان، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەکدا بۆ جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە ناردنی ئێنریکی مۆرا، جێگری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزشکیان، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی.

لەو نامەیەدا، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ جۆزێپ بورێلی نووسی: "ئەم بڕیارە نەک هەر هەڵە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پێچەوانەی ئەو بەها و ئوسولانەیە کە یەکێتی ئەوروپا بانگەشەی پشتگیریکردنیان دەکات".

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامییەکان بۆ سەر گوندێکی خاش چوار کەس کوژران...

۹ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامییەکان بۆ سەر گوندێکی خاش چوار کەس کوژران و بریندار بوون