close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

تووندبوونی دەمەقاڵە لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئیسڕائیل

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تووندبوونی دەمەقاڵە لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و ئیسڕائیل

دوابەدوای قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژ بە ئیسڕائیل، وەک ئەو کردەوانەی وڵاتەکەی لە "قەرەباغ و لیبی" ئەنجامیدا، دەمەقاڵەی نێوان بەرپرسانی دوو وڵات چڕتر بووە. میدیاکانی ئیسڕائیل لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیایان بە هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئیسڕائیل دووپاتکردەوە.

لە لایەک ئیسڕائیل چارەنووسی سەدام حوسێنی وەبیر سەرۆک کۆماری تورکیا هێنایەوە و لە لایەکی دیکەشەوە، تورکیا چارەنووسی هیتلەری وەک کۆتایی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل نیشاندا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕایگەیاند، ڕەنگە تورکیا وەک کردەوەکانی ڕابردووی لە ناو قەرەباغ و لیبی "بچێتە ناو خاکی ئیسڕائیل"، بەڵام بە وردی ڕوونی نەکردەوە بە ئامانجی چجۆرە دەستێوەردانێک ئەگەری ئەوە دەدات کە وڵاتەکەی دەچێتە ناو خاکی ئیسڕائیل.

بەڕێز ئەردۆغان کە لە سەرەتای شەڕی غەزەوە ڕەخنەگرێکی سەرسەختی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بوو، لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕێز لێنان لە پیشە نزامییەکانی تورکیا لە پاڕتی دەسەڵاتدار "دادپەروەری و گەشەپێدان" باسی لە شەڕی سەربازی کرد.

ناوبراو گووتی: "ئێمە دەبێت زۆر بەهێز بین بۆ ئەوەی ئیسڕائیل نەتوانێت ئەم کارە گاڵتەجاڕانە بەرامبەر بە فەلەستین ئەنجام بدات"، پاشان زیادیکرد: "هەر ئەو جۆرەی چووینە ناو قەرەباغ، هەر ئەو جۆرەی چووینە ناو لیبی، ئەگەری هەیە هاو شێوەی ئەو کارەی ئەنجام بدەینەوە".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لە ئێران ڕۆژانە هەزار منداڵ لەبار دەچن

۸ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە ئێران ڕۆژانە هەزار منداڵ لەبار دەچن