"عەلی باقری"، سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وەڵامی ئێران، شێتایەتی بەردەوامی ئیسڕائیلییەکان لەگەڵ پەشیمانییەکی ئەبەدی ڕووبەڕوو دەکاتەوە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی میسر، عەڕەبستان، تورکیا و قەتەر، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی "مێهر"، باقری گوتوویە کە کوشتنی "ئیسماعیل هەنیە" لە خاکی ئێران، پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامییە و جێی خۆیەتی هەموو وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە هەنگاو بنێن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی ئیسڕائیل دەستبەرداری مافی سروشتی خۆی نابێت.
تێبینییەکەت بنووسە