سوپای ئیسڕائیل و شەباک، ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل، پشتڕاستیان کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەو هێزانە لە سێ حەفتە لەمەوبەر لە خان یونس لە کەرتی غەزە، محەممەد زەیف، فەرماندەی سەرەکی لقی نیزامی حەماس، کوژراوە.
هەواڵی مردنی یەکلاکەرەوەی محەممەد زەیف دوو ڕۆژ دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی حەماس، لە هێرشێکی سەر بە ئیسڕائیل لە تاران ڕاگەیەندرا. تا ئێستا ئیسرائیل هیچ بەرپرسایەتێکی سەبارەت بە کوژرانی هەنیە لە ئەستۆ نەگرتووە.
سوپا و ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل لە دوای هێرش بۆ سەر خان یونس لە ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، زانیارییان کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دیاری بکەن کە ئایا محەممەد زەیف لە بۆردومانی ئیسڕائیلدا کوژراوە یان زیندووە.
سوپای ئیسڕائیل و شەباک لە بەیاننامەیەکی هاوەبەشدا لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی نووسیویانە، لێکۆڵینەوە ئیتلاعاتییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە محەممەد زەیف لەم هێرشەدا کوژراوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسڕائیل، ئەو شوێنەی کە محەممەد زەیف دوای هاتنە دەر لە تونێلەکانەوە لەگەڵ ڕافع سەلامە، فەرماندەی تیپی خان یونس کۆبوونەوەی ئەنجامدا، بۆردومان کرد.
جێگای ئاماژەیە، گرووپی توندڕەوی حەماس لە لایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە وەک تیرۆریست ناسێنراوە.
تێبینییەکەت بنووسە