ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ لە سێیەمین ڕۆژی هێرشی ڕوسیا بۆسەر خاکی ئوکرایندا، وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە کە تیایدا دروشمی "نەمان بۆ پوتین" لەسەر دیواری باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە تاران دەبیندرێت.
پاش دەستدرێژیی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر خاکی ئوکراین، کۆماری ئیسلامی لە چەندین هەڵوێستی ڕەسمیدا ڕەوایەتی دا بەو هێرشە و ئەمریکا و ناتۆی بە بەرپرسی جەنگی ئێستای ئوکراین ناساند.
ڕۆژی ڕابردوو هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، "ئیبراهیم ڕەئیسی"، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین"، سەرۆککۆماری ڕوسیا پشتگیریی ئەو هێرشەی کردبوو.
ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیان لە ئێران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەۆتەوە، ناڕازییان باوەڕیان وایە کە کۆماری ئیسلامی لەو جەنگەدا پابەند نەبووە بە بنەمای بێلایەنی.
هەندێک لە چالاکان و چاودێرانی سیاسیی لە ناوخۆی ئێران وەک عەلی موتەهەری، فائیزە هاشمی و سادق زیباکەلام بە توندی ڕەسنەیان لە هەڵوێشتەکانی حوکەمتی کۆماری ئیسلامی گرتووە.
ڤیلادیمیر پوتین ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە فەرمانی هێرش بۆسەر خاکی ئوکراینی دەکرد و ئەو وڵاتە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو لایەکەوە لەژێر هێرشی سوپای ڕوسیادا بووە.
تێبینییەکەت بنووسە