close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

خەتیبزادە: هێشتا سێ پرسی سەرەکی لە دانوستانەکانی ڤیەن چارەسەرنەکراون

۲۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
خەتیبزادە: هێشتا سێ پرسی سەرەکی لە دانوستانەکانی ڤیەن چارەسەرنەکراون

"سەعید خەتیبزادە"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، زیاتر لە ٩٨٪ـی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی ژیاندنەوەی بەرجام بەهاوبەش نووسراوە، بەڵام ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی هێشتا سەبارەت بە سێ مژاری سەرەکی بڕیاری خۆیان نەداوە.

خەتیبزادە ڕاستەوخۆ ئاماژەی بەو سێ مژارە نەداوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان، گەرەنتی بۆ لابردنی بایکۆتەکان، لابردنی بایکۆتەکانی سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ و سڕینەوەی ناوی سوپای پاسداران لەلیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا چەند بابەتی سەرەکین کە هێشتا لەو دانوستانانەدا بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەدراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتووشیەتی، کە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماریت ئیسلامی بەڕێوەبەرایەتیی ئەو دانوستانانە دەکات و ڕێوشوێنی پێویست دەگەیەنێتە "عەلی باقری" نوێنەری ئێران لە ڤیەن.

خەتیبزادە هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە ئێران بێگومان هێڵە سوورەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەپارێزێت، لەو دانوستانانەدا، بەڵام ڕوونی نەکردۆتەوە مەبەستی لە هێڵی سوور چیە.

عەلی باقری هەفتەی پێشوو بەمەبەستی ڕاوێژ و بڕیاردانی کۆتایی لە ڤیەنەوە گەڕابووەوە تاران و چەند کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک‌کۆماری ئێران ئەنجامدابوو.

وەک سەعید خەتیبزادە ئاشکرایکردووە باقری ڕۆژی ڕابردوو گەڕاوەتەوە ڤیەن بەمەبەستی درێژەدان بە دانیشتنە کۆتاییەکانی دانوستانەکانی ژیاندنەوەی بەرجام.

گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەن بۆ ژیاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرجام بە بەشداربوونی نوێنەرانی ڕوسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمان، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامیی هەیە.

نوێنەرانی ئەمریکا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەو دانوستانانانەدا بەشدارن و نوێنەرانی ئێران دەڵێن ئامادە نین ڕاستەوخۆ دانوستان بکەن لەگەڵیان.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە کۆتایی مانگی فێڤریبەری واتە ئەمڕۆ دوا دەرفەتە بۆ ئەوەی لایەنەکانی ئەو دانوستانانە بگەنە دەرەنجامی کۆتایی.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

سکاڵای دوو پارێزەر لەدژی خامەنەیی بەتاوانی کوشتنی ١٠٠ هەزار کەس

۲۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سکاڵای دوو پارێزەر لەدژی خامەنەیی بەتاوانی کوشتنی ١٠٠ هەزار کەس