close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

بەردەوامی شەپۆلی گرتن و نادیاری چارەنووسی چالاکانی ئازەربایەجانی

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەردەوامی شەپۆلی گرتن و نادیاری چارەنووسی چالاکانی ئازەربایەجانی
بەردەوامی شەپۆلی گرتن و نادیاری چارەنووسی چالاکانی ئازەربایەجانی

دوو حەوتوو بەسەر دەستبەسەر کردنی لانیکەم ١٤ چالاکی مەدەنی ئازەربایجانی لە شارە جیاجیاکان تێدەپەڕێت، هەتا ئێستا چارەنووسی بەشێکیان نادیارە و دامودەزگا قەزایی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیش سەبارەت بە دوایین بارودۆخیان هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "ئێران‌وایەر"، لە ڕۆژانی ١٦، ١٧ و ١٨ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان لانیکەم ١٤ چالاکی مەدەنی تورکیان لە شارە جیاجیاکان وێڕای توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.

هەر یەکە لە "مۆرتێزا پەروین"، "سەعید دوستان" و "ئایدین (سولەیمان) محەممەدی" لە ئەردەبیل، "سەعید مینایی" لە بناو، "ودود ئەسەدی" لە ڕەشت، "سالار تاهێرئەفشار" لە ورمێ، "ئەیاز سەیف‌خا"، "باقر حاجی‌زادە" ، "سەعید جەمال‌زادە" و "ئاراز ئامان" لە تەورێز، "کەمال نووری" لە ئیسلام‌شار، "عەبدولعەزیز عەزیمی‌قەدیم" لە قەرچەکی وەرامین، "عەبدوڵڵا واحدی" لە ئاستارا و "تاهر نەقەوی" لە کەرەج، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

لانیکەم پێنج کەس لەو دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی مورتەزا پەروین، سەعید دوستان، ئایدین محەمەدی، سالار تاهێرئەفشار و سەعید مینایی، پاش دەستبەسەرکرانیان لە ئەردەبیل، ورمێ و بناو بۆ زیندانی ئەوین لە تاران گوازراونەتەوە.

دەگوترێت کە تۆمەتی ئەو هاووڵاتیانە "پێکهێنانی کۆمەڵە و هاوکاری بۆ تێکدانی تەناهی نیشتمانی"یە.

لانیکەم سێ چالاکی مەدەنی دیکە بە ناوەکانی ئەیاز سەیف‌خا، باقر حاجی‌زادە و سەعید جەمال‌زادە دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ گرتووخانەی ئەم وەزارەتە لە تەورێز گوازرانەتەوە.

لە کاتێکدا کە دوو حەوتوو بەسەر دەست‌بەسەر کردنی ئەو چالاکانە تێدەپەڕێت کە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئامادە‌نەبووە هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ڕەوش و هۆکاری گرتنی بەشێکیان ئاشکرا بکات.

مورتەزا پەروین، ڕۆژێک دوای دەستبەسەرکردنی لە ئەردەبیل، بە تەلەفۆن بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەوینی تاران. ئەوە لە کاتێک دایە کە دووای ئەوەی باوکی ناوبرا بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی کوڕەکەی دەچێتە زیندانی ئەوین، بەرپرسانی ئەو زیندانە هاشایان لێکردووە.

دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییانە شەپۆلی دووەمی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی چالاکانی مەدەنی ئازەربایجانە کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد.

لە شەپۆلی یەکەمی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی ئازەربایجانیدا "ئارمیتا پاویر"، "ڕۆیا زاکەری"، "مۆرتێزا نورمحەمەدی"، "داوود شیری"، "عەلی بابایی"، "ئەمیر حۆسەین‌ئاقایی"، "محەمەدڕەزا مۆوەحێد"، "ئازار ئیبراهیم‌زادە"، "جەواد سودبەر" ، "مێهرداد قادری"، "حوسێن ئازادی"، "ئیبراهیم عەوەززادە"، "سابیر حوسێن‌زادە"، "ناسر ڕەزمجۆ"، "ئایەت (یوروش) مێهرعەلی بیگلۆ"، "حەمید یەگانەپوور"، "ئیبراهیم ڕەشیدی" و... .. لە شارەکانی تاران، تەورێز ، ئەردەبیل، سوفیان، گرێگەر و مێشگینشار دەستبەسەر کران.

ژمارەیەک لەو کەسانە لە ئێستادا ئازاد کراون، بەڵام ئایەت مێهرعەلی بیگلۆ و ئیبراهیم ڕەشیدی هێشتا لە زیندانی تەورێز و مێشگین‌شەهر دەستبەسەرن.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

خاتەمی و دەستەڵات - ئیسلاح‌خوازی ڕاستەقینە لە دەستەڵات ناتۆرێت

۲۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
خاتەمی و دەستەڵات - ئیسلاح‌خوازی ڕاستەقینە لە دەستەڵات ناتۆرێت