دانا لەنجئابادی، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە، ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ بڕیاری دادگا، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گوازرایەوە.
کوردپا دەڵێت کە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەریوان و ئەو تۆمەتەکانی کە خراوەتە پاڵی، بۆی ڕوون کراوەتەوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیش لە ڕاپۆڕتێکدا دەلێت لە دانا لەنجئابادی تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"ی خراوەتە پاڵ و بە فەرمانی گرتنی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگە، ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کرایەوەتەوە.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویشدا دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە" بە ٨ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی "تێکدانی تەناهی وڵات" سزای مانگێک زیدانی و ٥٠ لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها پێشتر لە ئەنجامی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دانا لەنجئابادی خوێندنی لە زانکۆی پەیام نور، لێ قەدەغە کرابوو.
تێبینییەکەت بنووسە