close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەست‌بەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە ئاودانان دەدەن

۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەست‌بەسەرکردنی"سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە" هاووڵاتی نەوجەوانی شاری ئاودانان دەدەن
هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەست‌بەسەرکردنی"سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە" هاووڵاتی نەوجەوانی شاری ئاودانان دەدەن

هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاودانانی پارێزگای ئیلام پاش دۆسییەسازیی نوێ بۆ "سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە" کە یەکێکە لە دەست‌بەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکە و هەوڵی دەست‌بەسەرکردنی دەدەن.

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، یەکی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و پۆلیسی ئاودانان بە چەند ماشینەوە بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە، هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و کاتێ زانیویانە کە لە ماڵ نییە هەوڵی دەسبەسەرکردنی براکەیان داوە.

پێشتریش لە کاتی سەرهەڵدانەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا، هێزە ئەمنییەتییەکان دووای ئەوەی نەیان توانیبوو سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە بگرن، برای ناوبراو کە تەمەنی ١٥ ساڵە و ناوی ئەمیرڕەزایە بە بارمتە دەگرن و ٤٨ ڕۆژ بە دەستبەسەری و لەژێر ئەشکەنجەدا دەیهێڵنەوە تا ئەو کاتەی سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە خۆی ڕادەستی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرد.

بە گوتەی کوردپا ئێستا بنەماڵەکەی نیگەرانی دووپاتبوونەوەی سێناریۆی ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ بەبارمتەگرتنی دووبارەی ئەمیرڕەزا بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادەن.

سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە، لاوی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵكی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام، جێگر لەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "محەممەد غوڵامی"، سەرجەم بە ٢٤ مانگ بەندکران بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەسبەسەرکرانی پیشوو سزا درا.

بەپێی سزای دەرکراو دژی ئەم لاوە کوردە، ناوبراو بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام" بە ٨ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی "بێڕیزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران"، بە ١٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە و لە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران"، بێتاوان ناسرا. بەپێی ماددەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، زۆرترین سزا سەبارەت بۆ ئەم هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێ.

دادگا هەروەها بە هۆی نەبوونی پێشینەی سزای کەیفەری، بڕیاری هەڵپەساردنی ١٣ مانگ لە ١٦ مانگ بەندکرانی سەیدئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادەی بۆ ماوەی ٥ ساڵ دەر کردووە و ماوەی سێ مانگ بەندکرانی تەعزیریی دیکەشی بۆ پێبژاردنی ٣٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی گۆڕی.

ئەم سزایە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەم لاوە کوردە ڕاگەیەندرا و گەلاوێژی ئەمساڵ، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام لە ئاودانان بەڕێوە چوو.

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

کەمینە ئاینییەکان

کۆبوونەوەی خۆپاراستنی دووایی پانزە هاووڵاتی بەهایی لە قایمشار بەڕێوەچوو

۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆبوونەوەی خۆپاراستنی دووایی پانزە هاووڵاتی بەهایی لە قایمشار بەڕێوەچوو