close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

“فەرزاد مەحمودپور” بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

۱۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرزاد مەحمودپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆژی سێ‌شەممە ١٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا، ناوبراو ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژ لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" و "تێكدانی ئاسایشی گشتی" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

لقی ٢٦ی دیوانی باڵای وڵات بە سەرۆکایەتیی "عەلی ئەکبەر یەساقی" و بە ڕاوێژکاریی "عەلی ئەکبەر بەنائی‌ڕاد"، بە ڕەتکردنەوەی داواکاریی فەرزاد مەحمودپور بۆ پێڕاگەیشتنی دووبارە بە دۆسییەکەی، حوکمی دادگای سەرەتاییان پشتڕاست کردەوە و ئەم سزایە لە ١٨ی ڕێبەنداندا بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

فەرزاد مەحمودپوور پاش ١١مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی ٢ مڵیارد تمەنی، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢ی خەرمانان   لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەڕێز مەحمودپوور لە کاتی لێپرسینەوەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی، لەژێر گوشار و ئەشکەنجەدا بووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

فەرزاد مەحمودپور تەمەنی ٢٢ ساڵە و کوڕی عەلی و خەڵکی ئەمیرئابادی شنۆیە.

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

کاریکاتێر

لافاوی سیستان و بەلوچستان

۱۷ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
لافاوی سیستان و بەلوچستان