close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "حەسەن موحەڕەڕ" کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بەسردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە دراوە.

حەسەن موحەڕەڕ، خەڵکی گوندی «لەرنێ»ی ناوچەی «تەڕگەوەر»ی سەر بە شاری ورمێ، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسردا سەپێنرابوو.

دەوترێت هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوەدا چەند بەندکراوێکی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون، بەڵام تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەو کەسانە زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

کاریکاتێر

بابە ماندوویە، ئەمڕۆ زۆری ئیش کردووە

۱۹ گوڵانی ۱۴۰۳
مانا نیستانی
بابە ماندوویە، ئەمڕۆ زۆری ئیش کردووە