close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

چوار هاووڵاتیی کورد بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

۲۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
چوار هاووڵاتیی کورد بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
چوار هاووڵاتیی کورد بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد لەلایەک دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ئەم سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد بە ناوەکانی سولەیمان سالک، عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە لە لایەن دادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی „ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات“ لەلایەک دادگای ڕژیمی ئێرانەوە بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ئەم سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە.

هەروەها سولەیمان سالک، ٧١ ساڵان و خەڵکی مەهاباد، سزای ١٠ ساڵ بەندکران و هەرکام لە ئاکام خزرزادە، ٢٨ ساڵان و خەڵکی گوندی „کانی بوداغ“، عوسمان دڵسۆز، ٦٤ ساڵان و هەژار دڵسۆز، ٣٠ ساڵان و خەڵکی گوندی „زێوکە“ی پیرانشار، سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

سولەیمان سالک ڕۆژی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە جادەی مەهاباد بۆ پیرانشاردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ. ئەم هاووڵاتییە دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا و ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ بە بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

هەروەها عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە لە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کران. هەژار دڵسۆز ڕۆژی ٧ی خەرمانان و عوسمان دڵسۆز و ئاکام خزرزادەیش ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سەردەشت

۲۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە سەردەشت