close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی خوشکی مەحمود مێهڕابی، زیندانی سیاسی

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی خوشکی مەحمود مێهڕابی، زیندانی سیاسی
دەستبەسەرکردنی خوشکی مەحمود مێهڕابی، زیندانی سیاسی

"مرێم مێهڕابی"، خوشکی "مەحمود مێهڕابی" زیندانی مەحکوم بە سێدارە، ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا.

"ئێران‌وایەر" ئاگادار کرایەوە کە دوای دەستبەسەرکردنی مرێم مێهڕابی لە ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەرجەم مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیدا گرتووە و منداڵە بچووکەکانی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

مەحمود مێهڕابی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری موبارەکە کە لە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا بەسەر دەبات، ڕووبەڕووی تۆمەتی "افساد فی‌الارض" بووەتەوە. دەوترێت ئەم تۆمەتە بە هۆی چالاکی ناڕازییانەی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. پێشتر ئێران‌وایەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیبووی کە ئاشکراکردنی گەندەڵیی کاربەدەستانی شار لە لایەن مێهڕابی، بووەتە هۆی دروستبوونی دۆسیە و تۆمەتی جیددی لەدژی ئەم هاووڵاتییە.

ئەم خوشکە دادخوازە، دایکی دوو منداڵی بچووکە و منداڵەکانیشی لەگەڵ خۆی بردراون. مرێم مێهڕابی بەرامبەر بە حوکمی لەسێدارەدانی براکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر حوکمەکەی هەڵنەوەشێنرێتەوە، لەبەردەم نووسینگەی پێشنوێژی هەینی شاری موبارەکەی ئیسفەهان ئاگر لە خۆی بەردەدات. ئێستا ناوبراویان بە تاوانی چالاکی لە فەزای ئەلیکترۆنی دەستبەسەر کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

نەرگس محەممەدی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزای ساڵێکی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپێندرا

۲۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەرگس محەممەدی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە سزای ساڵێکی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپێندرا