close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

تاهیر نەقەوی، پارێزەری زیندانیکراو دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تاهیر نەقەوی، پارێزەری زیندانیکراو دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
تاهیر نەقەوی، پارێزەری زیندانیکراو دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

"سینا یوسفی"، پارێزەر و چالاکڤانی مافی مرۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس"، هەواڵی تێکچوونی بارودۆخی "تاهیر نەقەوی"، پارێزەری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین دوای مانگرتن لە خواردن و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی بڵاوکردەوە.

یوسفی، بارودۆخی تاهیر نەقەوی لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن و وەستاندنی دەرمانی پەستانی خوێن و غودەی دەرەقی بە مەترسیدار وەسف دەکات و نووسیویەتی: "دوای مانگرتن لە خواردن، خۆی و چەند زیندانییەکی سیاسی دیکەی ئازەربایجان، بۆ ژوری تاکەکەسی بەندی دابڕگەی زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە".

"هەرانا" پێشتر بڵاویکردبووە کە تاهیر نەقەوی لە ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردانەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی مانی لە خواردنی خۆراک و دەرمان گرتووە. بەڕێز  نەقەوی لە ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرا. ناوبراو بە بانگەشە دژی نیزام و کۆبوونەوە و کردەوە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی تۆمەتبار کراوە و لە کاتی دەستبەسەر کردنییەوە تا ئێستا، بە شێوەیەکی سەرگەردان لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەرکردنی سزای سێدارە بۆ ٤ فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی لە کەرەج

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەرکردنی سزای سێدارە بۆ ٤ فرۆشیاری خواردنەوەی ئاڵکۆڵی لە کەرەج