close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد جەعفەر ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد جەعفەر ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد جەعفەر ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

جەعفەر (دارا) ئەمینی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی (١٥ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣ (١٥ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە بەردەست نەکەوتووە.

دارا ئەمینی پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦دا (١٤ی مارسی ٢٠١٨) لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی خەڵکی بۆکان دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧دا (١٧ی ئاوریلی ٢٠١٨) بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە جۆزەردانی هەمان ساڵدا (ژوەنی ٢٠١٨) لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

پاڵپشتی مێهدی کەڕوبی لە پزیشکیان

۳۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پاڵپشتی مێهدی کەڕوبی لە پزیشکیان