سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حەسەن یووسفی ئازەر" خەڵکی نەغەدە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ئەم بەندکراوە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "کوشتن"ی هاووڵاتییەک بە ناوی "فەردین ئیبڕاهیمی" خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدراەدرانی ئەم بەندکراوە لە لایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.
دوایین هەواڵەکان
حەزدەکەی بۆ ئێڕانوایەر بنووسیت؟
بابەتەکانی خۆت بەش بکە
تێبینییەکەت بنووسە