بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی شتانداردنی ئۆتریش/نەمسا ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدان و کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کردووە و داواشیان لە حکومەتی تورکیا کردووە کە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی.
بە گوتەی ڕۆژنامەی شتاندارد نوسەرانی ئەو نامەیە داوایان لە ئەردۆغان کردووە کە ڕۆڵی ئۆجەلان وەک "تاکە کلیلی چارەسەری مەسەلەی کورد" بە هێند وەربگرێت و بگەڕێتەوە گفتوگۆ هەڵپەسێردراوەکانی ئاشتی.
لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە: "ئۆجەلان کەسایەتییەکی ئازایخوازە و لەناو زیندانەوە چەندین جار هەوڵی چارەسەریی پرسی کوردی لە نێوان تورکیا و گەریلا کوردەکان داوە و ئاگر بەستی ڕاگەیاندووە".
جۆدی ویلیامز، پیتەر ئاگری، تۆماس ڕ.چێک، مارتن چالفی، ئارۆن سیچانۆڤەر، یۆهان دیزنهۆفەر، گێرهارد ئێرتل، یواکیم فرانک، واڵتەر جیلبێرت، ئالان هیگەر، ڕیچارد هێندێرسۆن، ڕۆبێرت هوبەر، مارتن کارپلۆس، ڕۆجەر دی کۆرنبێرگ، یوان تی لی،مایکل لیڤیت، هارتموت میشێل، پاوڵ ئێڵ مۆدریچ، جۆن سی پۆلانی، ژان پیێر سۆڤاج، ڕیچارد ئاڕ شرۆک، سێر جەیمس فرایزەر ستۆدارت، ئاریە وارشێل، سێر ئۆلیڤەر هارت، فین ئی.کیدلاند، ئێریک ئێس ماسکین، ئێدمۆند ئێس فێڵپس، جەی ئێم کۆتزی، ئێلفرید جێلینێک، هێرتا مۆلەر، ئۆرهان پاموک، وۆلی سۆینکا، هارڤی جەی ئاڵتەر، ئەندرۆ ز فایەر، هـ.ڕۆبەرت هۆرڤیتز، تیم هانت، لویس جەی ئیگنارۆ، باری جەی مارشال، ئاردێم پاتاپۆتیان، سێر پیتەر جەی ڕاتکلیف، چارڵز ئێم ڕایس، سێر ڕیچارد جەی ڕۆبەرتس، مایکل ڕۆسباش، گرێگ ئێڵ سێمێنزا، جاک دبلیو شۆستاک، مایرێد کۆریگان-ماگوایر، شیرین عیبادی، ئەدۆلفۆ پێرێز ئێسکیڤێل، دیمیتری موراتۆڤ، کایلاش ساتیارتی، ڕیگۆبێرتا مێنچو توم، جۆدی ویلیامز، باری کلارک باریش، ج.جۆرج بێدنۆرز، ستیڤن چو، ئەلبێرت فێرت، دەیڤید جەی گڕۆس، سێرج هارۆش، جیراردوس 'ت هوفت، تاکاکی کاجیتا، فێرێنک کراوس، جۆن سی.مازەر، میشێل مایۆر، کۆنستنتین نۆڤۆسێلۆڤ، جۆرجۆ پاریسی، ڕۆجەر پێنڕۆز، ڕۆبێرت وودرو ویلسۆن و دەیڤید جەی واینلاند ئەو کەسانەن کە ئەو نامەیان واژۆ کردووە.
پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٩دا ٥١ براوەی خەڵاتی نۆبێل داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان کردبوو.
ناوبراو ڕێبەری پاڕتی کرێکارانی کوردستانە و ماوەی ٢٥ ساڵە کە لە زیندای ئیمڕاڵی تورکیادا بەندکراوە. بۆ ماوەی زیاتر لە چل مانگه کە دەوڵەتی تورکیا هەموو داواکارییەکانی بنەماڵە و پارێزەرانی ئۆجەلانی بۆ پێکهێنانی دیداری ڕەد کردۆتەوە و لە ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی و سڵامەتی ئەو لەبەر دەستدا نییە.
جگە لە پاڕتی کرێکارانی کوردستان، پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)یش عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ڕێبەری خۆی دادەنێت. ئەو حیزبە لە ناوچە کوردییەکانی ئێران چالاکە و داوای بنجێ کردنی کۆنفێدێرالیزمی دێمۆکراتیک لە ئێراندا دەکات.
تێبینییەکەت بنووسە