close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

درێژەی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سەردار شاهمرادیان

۶ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
درێژەی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سەردار شاهمرادیان

بە پێی زانیاری گەیشتوو بە ئێران‌وایەر، سەردار شاهمرادیان، خوێندکارێک کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، لە مانگی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوێوە تا ئێستا بە شێوەی بێ چارەنووسی لە زینداندایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بارەی بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە ناڕازییە بە ئێران‌وایەری ڕاگەیاند، بەڕێز شاهمرادیان، لە ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، سەردار شاهمرادیان بۆ ماوەی ٢ مانگ لە دەستبەسەرگە و ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بووە، بە وتەی هاو بەندییەکانی بە جۆرێک ئەشکەنجە دراوە کە تا ماوەیەکی زۆر ئاسەواری ئەم ئەشکەنجانە لەسەر جەستەی ماوەتەوە.

ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەی دەستبەسەری و ژوری تاکەکەسی، بە فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە و تا ئێستاش بە شێوەیەکی بێ چارەنووسانە لە زینداندایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی سەردار شاهمرادیان بە ئێران‌وایەری ڕاگەیاند کە خزم و کەس و هاوڕێکانی چەندین‌جار بۆ ئاگاداربوون له بارودۆخی ناوبراو سەردانی دامودەزاگا ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوانە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

"سەردار شاهمرادیان" لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا خوێندکاری بەشی کەرەستەی پزیشکی زانکۆی زانستە کردەییەکانی سنە بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

لێدوانی توندی تڕامپ سەبارەت بە "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

۵ گەلاوێژی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێدوانی توندی تڕامپ سەبارەت بە "ئەگەری هەڕەشەی گیانی" لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە